گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەوانەیە چاوێکی لەدەستبدات.. دۆخی تەندروستیی سەلمان ڕوشدی باش نییە

2022.08.13 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
لەوانەیە چاوێکی لەدەستبدات.. دۆخی تەندروستیی سەلمان ڕوشدی باش نییە

ناس کورد-

قسەکەرێک بەناوی سەلمان ڕوشدی ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە ناوبراو چاوێکی لەدەست بدات، هەروەها دەمارەکانی قۆڵی بڕابێت و زیان بە جگەریشی گەیشتبێت، بە گشتی دۆخی تەندرستی باش نییە، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی لە نیویۆرک درایە بە چەقۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ هەینی (12ی ئابی 2022) سەلمان ڕوشدی لە پەیمانگەی چاوتاوکوا لە ڕۆژئاوای شاری نیویۆرک بانگهێشتکرابوو وتەیەک پێشکەش بکات، بەڵام کەسێک بە چەقۆوە چووە سەر ستەیجەکە و لە سەلمان روشدی دا. نووسەرە تەمەن 75 ساڵانەکە کەوتە سەر زەوی و هێرشکارەکەش دەستگیرکرا.

 

ئاندرۆ ویلی، قسەکەر بەناوی سەلمان ڕوشدی ئەمڕۆ شەممە وتی، "ڕوشدی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکردایە."

وتیشی، "هەواڵەکان باش نین، لەوانەیە چاوێکی لەدەستدا بدات، جگەریشی بەر چەقۆ کەوتووە و لەوانەیە لەدەستی بدات."

 

پۆلیسی نیویۆرک رایگەیاند، ئەو کەسەی هێرشەکەی ئەنجامداوە پیاوێک بووە و لە ئەنجامیشدا ملی برینداربووە، هەرزوو نووسەرەکە بە هێلیکۆپتەر گوێزراوەتەوە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.



کاتی هۆچول، حاکمی نیویۆرک سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند: "سەرکۆنەی هەموو جۆرە تووندوتیژییەک دەکەین؛ دەمانەوێت خەڵک بتوانێت ئازادانە قسە بکات."



سەلمان رووشدی خاوەنی ژمارەیەک کتێبە؛ ساڵی 1981 کتێبی دووەمی بەناوی "منداڵانی نیوەشەو" بڵاوکردەوە کە باس لە هیندستانی دوای سەربەخۆیی دەکات. کتێبەکە ژمارەیەک خەڵاتی گەورەی بەدەستهێنا؛ ساڵی 1988یش "ئایەتە شەیتانییەکان"ـی بڵاوکردەوە کە کاردانەوەی تووندی بەشێکی زۆر لە موسڵمانانی بەدوادا هات. کتێبەکە هەمان ساڵی بڵاوکردنەوەی لە ئێران قەدەخەکرا و ساڵی دوای ئەوەش ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری باڵای ئەوکاتەی ئێران فەتوایەکی دەرکرد و داوای کوشتنی سەلمان رووشدی کرد.



سەلمان رووشدی لە هیندستان لەدایکبووە و دایک و باوکی موسوڵمان بوون، بەڵام پابەندی بنەما ئایینییەکان نەبوون. ئەو ئێستا وەک کەسێکی بێباوەڕ پێناسە دەکرێت و لە شاری نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژیت.