گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە لە پارتی و یەکێتی دەکات

2022.08.12 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەکی بەپەلە لە پارتی و یەکێتی دەکات

ناس کورد-

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەى خۆپیشاندانی لایەنگرانی لە بەغدا و شارەکانی تری عێراق ڕاگەیەنراوێکی هەشت خاڵکی ڕاگەیاند کە لە یەکێکیاندا داوا لە کورد دەکات بەزووترین کات پرسی سەرۆککۆمار یەکلایی بکەنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خاڵەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی:

1- خێرا پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوەوە به‌ گوێره‌ی چوارچێوه‌ ده‌ستوورییه‌كان؛ بۆ گەڕاندنەوەی شکۆمەندی دەوڵەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوڵاتیانی عێراق.

2- داواكارین لە هێزە سیاسیەكان بەتایبەتی كورد خێرا بکەن لە یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆككۆمار و كاندیدی گەورەترین فراکسیۆن بۆ سەرۆك وەزیران ڕاسپێرن و كۆتایی بە هەموو ئەو شتانە بهێنن كە رێگرن لە چارەسەركردنی خێرای پرسەكە.


3- پاڵپشتی تەواومان بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق و دامودەزگاكانی ڕادەگەیەنین، هەرچەشنە خراپ بەکارهێنانێکیشی ڕەتدەکەینەوە، بەو پێیەی ئەو پایەی سەرەکییە کە دەوڵەتی عێراق لەسەری بنیات نراوە.


4- داواكارین سەرۆكی پەرلەمانی كۆتایی بە راگرتنی دەوام بهێنێت، هەروەها کار بکات لەپێناو چۆڵكردنی پەرلەمان و كاراكردنی كاری یاسادانان و چاودێریكردنی، وەك چۆن لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێت.

 

5- داوا لە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان دەكەین كە دامودەزگاكانی دەوڵەت و هەیبەتیان بپارێزن و بتوانن بەبێ هیچ ئاستەنگێك كارەكانیان ئەنجام بدەن، چونكە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی دروست كراون، هەروەها ناتوانرێت رێگە بە كەس بدرێت رێگرییان لێبكات.


6- داواكارین لە هێزە سیاسیەكان گرنگی بە خەڵك بدەن، هەروەها داوا دەكەین پابەندبن بە یاسا و دەستوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی گرانی تێچووی ژیان و گەندەڵی لە کۆبۆنی بەشەخۆراكی و كەمی ئاو.


7- هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە وڵاتی بێ حکومەت بە دەسەڵاتی تەواو گەیشتووەتە قۆناغێکی سەخت، جەماوەریش زۆرترین ئازاری ئەم دۆخە دڵتەزێنەیە، بۆیە واز لە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی و فراکسیۆنی خۆتان بهێنن، پەنا بۆ دەستوور و یاسا ببەن.

8- لە ڕێگای خۆپیشاندانەکانمان و ئەو دانیشتنە کە ئێستا ڕامانگەیاندووە، پابەندبوون و گوێڕایەڵی تەواوی خۆمان بە هەموو ئەو شتانە ڕادەگەیەنین کە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای ئاینیەوە دەردەچێت.