ناس كورد-
به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كردن، دادوه‌رى دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/ گه‌رمیان سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسی ئۆپراسیۆنى ئاسایشی گه‌رمیان تۆمار ده‌كات و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رده‌چێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به رادیۆی ده‌نگى (12ی ئابی 2022)وت، دادوه‌ر عه‌بدولئه‌میر جومعه، دادوه‌رى دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك/ گه‌رمیان، دوێنێ پێنجشه‌مه، له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفری سكاڵاى له‌سه‌ر موقه‌ده‌م: تۆڵه عادل، به‌رپرسی ئۆپراسیۆنى ئاسایشی گه‌رمیان تۆمار كردوه، به‌تۆمه‌تى ههڕهشهلێكردن "تهدید".
رونیشیكرده‌وه: كێشه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، برایه‌كى دادوه‌ر عه‌بدولئه‌میر جومعه به ناوى عومه‌ر، شۆفێری تانكه‌رى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته له كێڵگه‌ى نه‌وتى حه‌سیره له گه‌رمیان، دوێنێ دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند شۆفێرێكى دیكه به‌هۆی بونى داواكارییه‌وه گردبونه‌وه‌یان كردوه، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ى ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و به‌وته‌ى خۆی لێی دراوه و سوكایه‌تى پێكراوه، هه‌روه‌ك ناوى دادوه‌ر عه‌بدولئه‌میریش هاتوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، براكه‌ى دادوه‌ر عه‌بدولئه‌میر وتویهتى كه هێزه‌كه پێیان وتوه: "ئێمه ده‌زانین تۆ برای ئه‌و حاكمهیت و به پشتیوانى ئه‌و خۆپیشاندان ده‌كه‌یت وتۆڵهى ئه‌ویش له تۆ ئه‌كه‌ینه‌وه و فه‌رمانى گرتنى ئه‌ویشمان لایه و ئه‌ویش وه‌كو تۆ ئه‌گرین و ئه‌توانین فه‌سڵیشی بكه‌ین".
باسی له‌وه‌شكرد: دواتر و پاش ئازادكردنى براكه‌ى، دادوه‌ر عه‌بدولئه‌میر جومعه به تۆمه‌تى هه‌ڕه‌شه و هێرش بۆ سه‌ر ناوبانگى، سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى ئاسایش له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كفری تۆمار كردوه و دادوه‌ریش به پێی ماده‌ى (432) له یاسای سزادانى عێراقی، فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى بۆ ده‌ركردوه.
رادیۆی ده‌نگ له‌مباره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به دادوه‌ر: عه‌بدولئه‌میر جومعه‌وه كرد، ئه‌ویش زانیارییه‌كانى پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه سكاڵاى تۆمار كردوه. هاوكات په‌یوه‌ندی به به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بوو.
ماده‌ى (432) له یاسای سزادانى عێراقی تایبه‌ته به هه‌ڕه‌شه‌كردن "تهدید" و تیایدا هاتوه: "هەرکەسێک هەڕەشە لە کەسێکی تر بکات بە قسە یان بە کردار یان بە ئاماژەی نوسین یان لە رێگەی کەسێکی ترەوە جیا لەو حاڵەتانەی کە لە ماددەی 430 و 431 باس کراوە، ئەوا سزا دەدرێت بە بەند کردن کە زیاتر نەبێت لە ساڵێک یان پێبژاردن کە لە سەد دینار زیاتر نەبێت.
دادوه‌ر: عه‌بدولئه‌میر جومعه، پێشتر ماوه‌یه‌ك دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ستپاكی گه‌رمیان بو، له‌و ماوه‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ى له ژماره‌یه‌ك پرسی گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردانى ماڵی گشتى دا كرد و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌ستگیر كرد و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ژماره‌یه‌كى دیكه ده‌ركرد، پاش ماوه‌یه‌كیش له‌و ئه‌ركه لابرا و گوازرایه‌وه دادگاى باری شارستانى، كه هه‌ر ئه‌و كات چالاكوانان ڕاگەیەنراوێكیان ده‌ركرد و تیایدا ئاشكرایان كرد لابردنى ئه‌و دادوه‌ره په‌یوه‌ندی هه‌یه به كاركردنى له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌وه، گومان ده‌كرێت ئه‌م روداوه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بێت. هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش له راپۆرتی ساڵانه‌ى دا له‌باره‌ى دۆخی مافه‌كانى مرۆڤه‌وه، ئاماژه‌ى به روداوى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و دادوه‌ره داب‌و و وه‌ك پێشێلكارییه‌ك تۆمارى كردبو.