گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

توركیا داوا دەكات حكومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن پێكەوە بسازێن

2022.08.12 - 11:01
App store icon Play store icon Play store icon
توركیا داوا دەكات حكومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن پێكەوە بسازێن

ناس كورد-
مەولود جاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، "بۆ رێگرتن لە دابەشبوونی سووریا پێویستە دەسەڵاتێکی بەهێز لە سووریا هەبێت. ئەو ئیرادەیەی کە دەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەر بستێكی خاكه‌كه‌یدا هەبێت تەنها بە یەكێتی و پێکەوەبوون دەبێت".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مه‌ولود چاوشئۆغڵو لە کۆتا رۆژی سێزدەهەمین کۆنفرانسی باڵیۆزەکانی تورکیا، گوتاری داخستنی کۆنفرانسەکەی پێشکەشکرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

 

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا لە سووریا بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڵام شێوازی ئاستانا بۆ چارەسەری دیپلۆماتی و سیاسی لە سووریا لە ئارادایە و رایگه‌یاند: "پێویسته‌ ئێمە بە شێوەیەک لە شێوەکان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا بسازێنین. بە پێچەوانەوە ئاشتییەکی هەمیشەیی بوونی نابێت، هەموو کات ئەمە دەڵێینەوە".

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوه‌ی ئایا بەدەر لە پەیوەندیی هەواڵگری پەیوەندیی راستەوخۆی دیپلۆماتییان لەگەڵ سووریادا هەیە یان نا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی لەوە کرد کە پێشتر کۆبوونەوە لە نێوان ده‌زگا هەواڵگرییەکاندا هەبووە بەڵام دواتر ئەمەش پچڕاوه‌ و رایگه‌یاند: "ئێستا دووبارە دەستی پێکردووەتەوە. لە ئەنجامدا لەم کۆبوونەوانەی نێوان ده‌زگا هەواڵگرییەکاندا بابەتی زۆر گرنگ دەچنە رۆژەڤەوە. من لە کۆبوونەوەی وڵاتە بێلایەنەکان لە بەلگراد، لە کاتی قسەکردنم لەگەڵ وەزیرەکانی دیکە، بە سەرپێوە گفتوگۆیه‌كی کورتم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کرد. لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەیەدا پێش نان خواردن. لە ئەنجامدا لەوێ هەروەکو پێشتر گوتم، تاکە رێگای دەربازبوونی ئەو وڵاتە رێککەوتنی سیاسییە. پێویسته‌ له‌ تیرۆریستان پاکبکرێته‌وە. هەر کێیەک بێت و ناوی هەرچییەک بێت لەلایەکی دیکەوە دەبێت ئاشتییەک لە نێوان سوورییە ئۆپۆزسیۆنەکان و رژێم هەبێت، وەکو تورکیاش ئەوەمان راگەیاند کە پاڵپشتیی دۆخێکی له‌وشێوه‌یه‌ دەکەین".

 

مه‌ولود چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد کە ئەگەر یەکێتی و پێکەوەبوون لە سووریا نەبێت، ئەوا رووبەڕووی دابەشبوونی سووریا دەبنەوە و گوتی: "تاکە ئامانجی یەپەگە/پەکەکە دابەشکردنی سووریایە. بۆ رێگرتن لە دابەشبوونی سووریا پێویستە دەسەڵاتێکی بەهێز لە سووریادا هەبێت. ئەو ئیرادەیەی کە دەتوانێت دەسەڵاتی بەسەر هەر شوێنێکی خاکەکانی هەبێت تەنها بە یەكێتی و پێکەوەبوون دەبێت".