ناس كورد-
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری تەمەن 25 ساڵ لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەبدوڵڵا حەجەری لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لە بەشی سک، سینگ، دەست، دەموچاو و سەری بە زیاتر لە 100 پارچە ساچمە پێکراوە.
هەنگاو زانیویەتی کە عەبدوڵڵا حەجەری خەڵکی گوندی هەنگەژاڵە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاوی بە مەبەستی نەشتەرگەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کراوە.