گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیموكراتەكان ڕێگە دەدەن؟!

بلومبێرگ: بایدن بەنیازە بۆ ویلایەتی دووەم خوی كاندید بكاتەوە

2022.08.12 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
بلومبێرگ: بایدن بەنیازە بۆ ویلایەتی دووەم خوی كاندید بكاتەوە

ناس كورد-

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەنیازە لە هەڵبژاردنی داهاتووی 2024ی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ جاری دووەم خۆی كاندید بكاتەوە، ئەوەش بەپێی هەواڵێكی بلومبێرگ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەكە لە زاری چەند "یاریدەدەر و هاوپەیمانان"ی سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردەوە، بایدن ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی پرۆسە و پڕۆژەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی دوای  تەواوبوونی هەڵبژاردنی خولی كۆنگرێس كە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.


ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بایدن سەرەڕای کەمبوونی جەماوەرەكەی، سوورە لەسەر  دووبارە هەڵبژاردنەوەی، لە کاتێکدا چەندین ڕاپرسی دەریدەخەن کە دیموکراتەکان پێیان باشترە کاندیدێکی دیکە لە هەڵبژاردنەکاندا سەربخەن نەك بایدنی سەرۆکی ئێستا کە تەمەنی 79 ساڵە.

سێ ئەندامی کۆنگرێسی دیموکراتەکان لەم دواییانەدا پێشنیاریان کرد کە ڕێگە بۆ جێنشینێکی گەنجتر لە بایدن بکرێتەوە، لە کاتێکدا چەند كۆنگرێسمانێكی دیکەی دیموکراتەکان بە ڕوونی ڕەتیان کردەوە پشتگیری لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بایدن بکەن، هەروەها بەپێی راپرسییەکی FiveThirtyEight، رێژەی پەسەندی بایدن تەنها نزیکەی 40%یە.

هەروەها سێ لەسەر چواری ئەو دیموكراتانەی كە مانگی رابردوو لەلایەن كەناڵی سی ئێن ئێنەوە راپرسییان لەسەر كراوە پێیانوایە كە لە ساڵی 2024دا كاندیدێكی دیكەیان دەوێت، هەروەها چارەكێكی دەنگدەرانی دیموكراتەكان ئاماژەیان بەوەدا كە باوەڕیان بەوە نییە بایدن بتوانێت جارێكی تر سەربكەوێتەوە.


ئەوەش لە كاتێكدایە مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بڕیاری خۆی داوە بۆ خۆکاندیدکردن لە ساڵی 2024، بەبێ ئەوەی سروشتی ئەو بڕیارەی کە داوە ئاشکرا بکات.