ناس کورد-
لە پارکی شاری قەڵادزێ، کەشتی نوحی تایبەت بە یاریی منداڵان تێکشکا و بەهۆیەوە 12 منداڵ برینداربوون، تەندروستیی ڕاپەڕینیش دەڵێت، باری تەندروستیی سەرجەم منداڵەکان باشە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین (پێنجشەممە 11-8-2022) ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی کەوتنی یارییەکی منداڵان لە پارکی شار لە قەڵادزێ 12 منداڵ برینداربوون و گەیەندرانە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ و کاری پێویستیان بۆ کرا. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " سوپاس بۆ خوای گەورە باری تەندروستی سەرجەم بریندارەکان باشە."