گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات

2022.08.11 - 19:54
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات

ناس کورد- 

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نەوت و گاز هەمیشەیی نین و رەنگە لە داهاتوودا نەمێنن، ئەوکات زیاتر پێویستیان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەى رێزلێنان بە بەشداربووانی فیستیڤاڵی تێک فێست (پێنجشه‌ممه‌ 11-8-2022) رایگەیاند، "نەوت و گاز هەمیشەیی نین و رەنگە لە داهاتوودا نەمێنن، ئەوکات زیاتر پێویستمان بەداهێنانی تەکنەلۆژیا دەبێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دەرفەتێکمان بۆ رەخساوە کە ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ کوردستان و عێراق و ناوچەکە، چونکە کۆمەڵگایەکی گەنج و توانایەکی مرۆیی بەهێزمان هەیە و بەلاى کەمەوە دەتوانین ببینە ناوەندێک بۆ داهێنانی تەکنەلۆژیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەکاریگەریی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگە کرد و وتی، "کاتێک کە دەڵێین دەمانەوێت کوردستان سەوز بکەینەوە خۆمان  لەبەردەم تەحەدایەکی گەورەدا دەبینینەوە کە وشکەساڵییە و دەشزانین کەناتوانین بەسیاسەتی کۆن تێى پەڕێنین و پێویستمان بەداهێنانە لەبواری ئاودێرى و بیرۆکەی نوێ بە پشتیوانی تەکنەلۆژیا". 

 

جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران بۆ بەشداربووانی فیستڤاڵی تێک فێست دوپاتیکردەوە کە دەکرێت سەرەڕم بن بۆ رووبەروبوونەوەى رکابەرییەکان و چارەسەرى ئەو بۆشاییانەى ئەمرۆ هەن لەبەرێوەبردن و سستمی موچە و دابەشکردنی، لەوبارەیەوە پشتیوانی خۆی بۆ دوپاتکردنەوە و وتی،"بەهیوام ساڵ لەدواى ساڵ داهێنانتان زیاتر بێت تا ببێتە پرۆژەیەکی ستراتیژی بۆ سلێمانی و لەئایندەشدا ببێت بە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی".