گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوی سێ بەنزینخانە ئاشکرا کران کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

2022.08.11 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
ناوی سێ بەنزینخانە ئاشکرا کران کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن

 

ناس کورد- 

 

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، (13) بەنزینخانەی دیکە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران، هاوکات ناوی سێ بەنزینخانەشی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە جارێک ئەو سەرپێچییەیان کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 



(13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

 

لەم هەفتەیەدا لەکۆى پشکنینى (41) وێستگە، لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، (13) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى بەهۆى دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان  سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.11، کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی کە سزادراون (201) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (3) بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێک سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.

ناوی بەنزینخانەکان:-

یەکەم/ وێستگەى ڕاستى1

دووەم/ وێستگەى سیڤەر 

سێیەم/ کالکار 

دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامە لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین هاوکارمان بن و لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر