گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار تۆمەتبارى تیرۆر

کەسێک لە سلێمانى دەستگیرکرا کە ’’20 ملیۆن دۆلارى بەفێڵ لەنوسینگەکانى دراو بردووە’’

2022.08.11 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لە سلێمانى دەستگیرکرا کە ’’20 ملیۆن دۆلارى بەفێڵ لەنوسینگەکانى دراو بردووە’’

ناس کورد-

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنى عێراق دەستگیرکردنی چوار داواکراوی تیرۆر و کەسێکى دیکەى بەتۆمەتى وەرگرتنى 20 ملیۆن دۆلار بەفێڵ لە نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە سلێمانى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری بۆ بەدواداچوونی ئەو كەسانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و لەڕێگەی هەماهەنگیی باڵا لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، بەهەماهەنگى لەگەڵ هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی چوار کەسى هەڵهاتوو بەتۆمەتى تیرۆر دەستگیرکران.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو کەسانە بەپێی ماددەی (١/٤) تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکرابوون و لەکاتى بونیان لە سلێمانى دەستگیرکراون.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها کەسێکى دیکە لە سلێمانى دەستگیرکراوە کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوە بەپێی بڕگەکانی مادەی (٤٥٩) لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کازمییەوە.

 

جەختیشیکراوەتەوە، ئەو کەسە دوای لێكۆڵینەوەكان دانی بەوەداناوە كە لەڕێگەى ساختەكاری و فێڵەوە لە کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە چەند پارێزگایەك، 20 ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە.