گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاژانسی زانیاریی رونکردنەوە لەسەر ئەژى ئەمین دەدات

2022.08.10 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسی زانیاریی رونکردنەوە لەسەر ئەژى ئەمین دەدات

ناس کورد-

 

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی رایگەیاند، (سەلمان ئەمین نادر) کە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین)  بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسەکەوە نەماوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە لەرونکردنەوەیەکدا (10-8-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، "ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەکەینەوە کە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکرێتەوە و ناوی دەزگاکەمانی تیادا بەکاردەھێنرێت".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ھەموولایەک ئاگاداردەکەینەوە کە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) کە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین)  بە فەرمانێکی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەکەی و ھیچ پەیوەندییەکی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە. لەھەمانکاتدا ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەکەینەوە کە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەکرێتەوە و ناوی دەزگاکەمانی تیادا بەکاردەھێنرێت.

 

ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم