گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تویتێک لە ئەژى ئەمینەوە 

2022.08.10 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێک لە ئەژى ئەمینەوە 

ناس کورد-

 

ئەژى ئەمین چالاکییەکى لەهەولێر بڵاوکردەوە، لەگەڵ توندبوونەوەى ناکۆکییەکانى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەژى ئەمین لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئەمڕۆ ئێوارە هەستاین بە بەخشینی بڕی (٥٠،٠٠٠) دۆلار وەك هاوكاری بۆ چارەسەری كەسانی ئاڵوودەبوو بە ماددەی هۆشبەر، داواكارین لە هاووڵاتیان وەکو ئەرکێکی نیشتمانی پشتیوانی ئەم جۆرە چالاكیانە بكەن و منداڵانی خۆیان لە تووشبوون بەم مەترسییە بپارێزن".

 

بڵاوکردنەوەى ئەو تویتە لەلایەن ئەژى ئەمینەوە هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەى ململانێ و ناکۆکییەکانى لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى، کە لەدواى رۆیشتنى ئەژى ئەمین بۆ هەولێر سەریهەڵداوە.

 

بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى ئەمڕۆ لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "ئەژى ئەمین ئێستا رۆیشتووە و وابزانم لەناو پارتیدایە و لە هەولێرە، ئێستا هیچ پۆستێکى نییە و برادەرانى پارتى حەقە زوو زوو نەسیحەتى بکەن، من وەختى خۆى بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد".

 

لە وەڵامى ئەو قسانەدا ئەژى ئەمین هەڕەشەى تۆمارکردنى سکاڵاى کرد ئەگەر بافڵ تاڵەبانى پۆزشى بۆ نەهێنێتەوە.

 

ئەژی ئەمین چەند مانگێکە لە هەولێر نیشتەجێیە و جەختدەکاتەوە کە سەرۆکى دەزگاى زانیارییە، بەڵام ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "(سەلمان ئەمین نادر) ناسراو بە (مامۆستا ئەژی) بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (٦٩) لە بەرواری (٢٠٢٢/٣/٢٧) لە پۆستەكەی بەخشراوە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری نەماوە".