ناس کورد-
چوارچێوەى هەماهەنگى جەختدەکاتەوە لەسەر پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەى کاندیدى سەرۆککۆمار و پێکهێنانى حکومەتى نوێ و پەکنەخستنى دامەزراوە دەستورییەکان، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى داواکەى سەدر لە دادگا بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چوارچێوەى هەماهەنگى دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە لەسەر بەردەوامى دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه‌كان به مه‌به‌ستی خێراكردنی ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان، یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشداربووانى کۆبوونەوەکە هه‌ڵوێستی خۆیان نوێ كرده‌وه سه‌باره‌ت به پێویستی ڕێزگرتن له دامه‌زراوه‌كان، له پێشه‌وه‌یانەوە ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانانه، هه‌موو جۆره ده‌ستدرێژییه‌كانیان ڕه‌ت كرده‌وه کە رێگربێت لله ئه‌نجامدانی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانیان.
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە هێزە سیاسییەکان کرد پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و درێژەدان بە دیالۆگی بنیاتنەر بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای تێپەڕاندنی هەبێت لەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە بەتایبەتی لە بواری وزەدا و کەمی ئاو و پەسەندنەکردنی بودجەی فیدراڵی، ئەوەش بەپێی بەیاننامەکە.