ناس کورد-
سیروان بارزانى بەرپرسى میحوەرى گوێڕ - مەخمور وردەکاریی هۆکارى کۆنکرێتکردنى مەلەوانگەکەى بە بڕیارى مەسعود بارزانى ئاشکراکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سیروان بارزانى لەلێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "رووداو" باسى لەوەکرد، مەلەوانگەى هۆتێل روبار لەلایەن ئەوانەوە کراوەتەوە و ئیدارەیەک بەڕێوەى دەبات، لێکتێنەگەیشتنێک هەبووە لەو بارەیەوە و بە بڕیارى بارزانى داخراوە.
رونیشیکردەوە "کاتى هاتنەوەى روفاتى ئەنفالکراوانى بارزانییەکان هەندێ ئافرەت کە پێدەچێت بیانى بووبن چونە مەلەیان کردووە بە مایۆ و جلى مەلەوە، خانەوادەى روفاتەکانیش چوونەتە لاى بارزانى و گلەییان کردبوو کە ئەوان لە پرسەدان و ئەو کارە ناگونجێت لەگەڵ کلتورى ئەوان و پێیان خۆش نییە".
"لەرێگەى قایمقامەوە خەبەریان ناردووە کە نابێت دووبارە بێتەوە، ئیدارەش وا تێگەیشتبوون کە باسى داخستن نییە، دوبارە ئەو رۆژە کچێکى عەرەب چووە مەلەیکردووە و ئەوانیش وێنەیان گرتووە و ناردویان بۆ بارزانى، ئەویش بڕیارى داخستنى داوە".
سیروان بارزانى باسى لەوەشکرد، مەلەوانگەکە ئێستا وەک پارکێک بەکارى دەهێنن دواى ئەوەى بە بڕیارى بارزانى کۆنکرێت کرا.