گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا

2022.08.10 - 15:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ناوەڕۆكی پێشنیازەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لایەنەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئامادەیی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆتایی هات، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ میدیای پارتی ئاشكرای كرد، "ئیستا ئێمە سەرقاڵی نووسینی راگەیاندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەركردەی لایەنە سیاسییەكانین بە ئامادەبوونی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان".


ڕوونیشی كردەوە كە گفتوگۆكان لەسەر ناكۆكییەكان بەردەوامن، "لە كۆبوونەوەكە پارتی پێشنیازی خۆی هەبوو بەوەی 50٪ی كورسییەكانی پەرلەمان بە یەك بازنەیی هەڵبژێردرێن، 50٪كەی دیكە بە فرەبازنەیی بێت. بۆ بابەتی كۆمسیۆن، زۆربەی لایەنەكان لەگەڵ ئەوە بوون كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە تا بتوانین بەروارێكی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری بكەین".


ئەوەشی ئاشكرا كرد كە "لەسەر داوای جێنین بلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیار درا دوا كۆبوونەوەی ئەم بابەتە لە مانگی ئەیلوولدا بكرێت. لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەی ماوە تا كۆبوونەوەی داهاتوو، لێژنەی سەرپەرشتیی ئەم گفتوگۆیانە كە لە سەرۆكایەتیی هەرێم پێكهێندراوە، لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بەردەوام دەبن، بە تایبەتی لەگەڵ پارتی و یەكێتی، هەفتانە كۆبوونەوەیەك یان دوو كۆبوونەوە دەكەن و دواتر راپۆرتێكی چڕ بۆ كۆبوونەوەكەی مانگی ئەیلوول ئامادە دەكەن".