گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

کارگەیەکی شیش لە سلێمانی بەهۆی بوونی دووکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی داخرا

2022.08.10 - 11:25
App store icon Play store icon Play store icon
کارگەیەکی شیش لە سلێمانی بەهۆی بوونی دووکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی داخرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی دووکەڵ و پاشماوەی ژەهراوییەوە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیشیان لە قەزای بازیان داخستووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە (10ی ئابی 2022) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەهۆی زۆری دووکەڵی ژەهراوی و دروستبوونی مەترسی بۆ ژینگەی سنوورەکە، دوێنێ سێشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2022 مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان به‌ ئه‌رك دەرچوون بۆ شوێنی کارگەی شیشی سۆپەر ستیل لە قەزای بازیان، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دووکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی کرانەوە و تا کاتی چارەسەکردنی کێشەکە کارگەکە داخرا".

 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە رادەستی دادوەر کراوە.

 

قەزای بازیان، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکی سلێمانی – کەرکووک، لەو قەزایەدا نزیکەی 200 پرۆژەی ئابووری جۆراوجۆر هەیە، کە بەشێک لە پرۆژەکان گەورەن و بریتین لە چوار کارگەی چیمەنتۆ، پاڵێوگەیەکی نەوت، دوو کارگەی کازی شل، سێ کارگەی خواردنەوەی گازی و ئاوی کانزایی، دوو کارگەی ئاسن بۆ هەرهەمهێنانی شیش، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کێبڵی کارەبا، کارگەیەکی دروستکردنی ستیل، کارگەیەکی دروستکردنی دەرمان.

me_ga.php?id=5473