گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سامانە سروشتییەکان میکانیزمی نوێ بۆ دابینکردنی بەنزین و نەوتى سپى دەگرێتەبەر

2022.08.09 - 20:15
App store icon Play store icon Play store icon
سامانە سروشتییەکان میکانیزمی نوێ بۆ دابینکردنی بەنزین و نەوتى سپى دەگرێتەبەر

ناس کورد-

 

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان جەخت لە گرتنەبەرى میکانیزمی گونجاو دەکاتەوە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (9-8-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو پرسە لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى وەزارەتەکەدا تاوتوێکراوە کە تێیدا بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچوونێک کرا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد.

 

بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچوونێک کرا.

 

وەزیری سامانە سروشتییەکان پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوە و داوای کرد ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزین خراپ بە خەڵک دەفرۆشن،  ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.