گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

عێراق ئاردی ’’کوالێتی باش و تایبەتمەندی بەرز’’ بەرهەم دەهێنێت

2022.08.09 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق ئاردی ’’کوالێتی باش و تایبەتمەندی بەرز’’ بەرهەم دەهێنێت

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەنیازە لەڕێگەی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە کە یەكێكە لە كۆمپانیاكانی بچێتە ناو بازاڕی ناوخۆیی بۆ دابینكردنی ئاردی كوالێتی باش و تایبەتمەندی بەرز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەممەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق (9ی ئابی 2022) لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بۆ دابینکردنی دانەوێڵە بە تایبەت گەنم لە بازاڕە ناوخۆییەکان و دابینکردنی گەنم بۆ کارگەکانی ئارد و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردنی ئارد لە وڵاتانی دراوسێوە، کۆمپانیاکە بەنیازە گەنم دابین بکات بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی کوالێتی باش و بەپێی تایبەتمەندییە عێراقییەکان، بە تایبەت بە بوونی زیاتر لە 300 ئاش لە عێراق."


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بەرهەمهێنانی ئارد لەژێر چاودێری كۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بەپێی تایبەتمەندییە عێراقییەكان دەبێت، هەروەها پێش ساغکردنەوەی دەخرێتە ژێر تاقیكردنەوە بۆئەوەی كوالێتی و گونجاوی بەپێ تایبەتمەندییە عێراقییەكان پشتڕاستبکرێتەوە."


ئاماژە بەوە دەکات کە "ئامانجی بەرهەمهێنانی ئارد کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە هاوردەکردن و گۆڕینی عێراقە بۆ وڵاتێک کە هەموو جۆرە دانەوێڵە و ئاردێک بەرهەم دەهێنێت".