گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی دەست بەسەر 64 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

2022.08.09 - 16:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی دەست بەسەر 64 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا

ناس کورد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە، دەستیان بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی (کریستاڵ )دا گرت و تۆمەتبارێکیشیان دەستگیرکرد. 

،

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی (سێشەممە 9-8-2022) ڕایگەیاند، "ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٨/٤ لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت کە ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها تۆمەتبارێکی تەمەنی 48 ساڵیش دەستگیرکراوە کە دانیشتووی شاری سلێمانییە بەناوی ( أ ، ح ، م ) بەنیازبووە لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر ."