گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سلێمانی بێ ئاو دەبێت’’

‎’’شوێنى هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ئاوى سلێمانى دەکرێت بە کەبابخانە’’

2022.08.09 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
‎’’شوێنى هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ئاوى سلێمانى دەکرێت بە کەبابخانە’’

ناس کورد- 

لە نوسینێکدا دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شوێنی هەڵگرتن و دابەشکردنی ئاوی سلێمانی بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی کە هەشت هەزار مەترە، دراوە بە پڕۆژەیەک و دەکرێت بە کەبابخانە و چێشتخانە، ئەوەش لە داهاتوودا بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی توشی بێ ئاوی دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی دابان محه‌مه‌د- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان: 

 

‎ شوێنى هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ئاوى سلێمانى دراوه‌ به‌ پرۆژه‌ى چێشتخانه‌و كه‌باب.

 

له‌كاتێكدا وشكه‌ ساڵیه‌، خه‌م و باسى گشتى بووه‌ به‌ چۆنێتى چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنى ئاو و به‌شێك له‌ شار و قه‌زاكان بێ ئاون، هه‌ڵپه‌ى هه‌ندێك كه‌س! زۆر سنورى تێپه‌ڕاندوه‌.

 

له‌ سلێمانى شوێنى هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنى ئاوى باكورى سلێمانى، به‌ناوى پرۆژه‌وه‌ دراوه‌ به‌ چه‌ند كه‌سێك بۆ چێشتخانه‌ و كه‌باب ((له‌گه‌ڵ فراوانبونى شاره‌كان، له‌ برى زیادكردنى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌شى هه‌یه‌ له‌ناو ده‌برێت)).

 

ئه‌و جێگه‌یه‌ 8000 هه‌زار مه‌تره‌و ده‌كه‌وێته‌ نێوان به‌نزینخانه‌ى هه‌ڵگوردو گاردن سیتى! له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاوى به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى سلێمانى ته‌رخانكراوه‌، كه‌ له‌ ئێستادا فشارى زۆریان له‌سه‌ره‌.

ئه‌مه‌ زوڵمێكى گه‌وره‌ و ئاشكرایه‌  له‌سلێمانى ده‌كرێت، جگه‌ له‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاوى باكورى سلێمانى ده‌كاته‌ خه‌ون و له‌ ئاینده‌دا توشى بێ ئاوى ده‌بن، ته‌جاوزى ئاوه‌ڕۆى سندوقیه‌ كه‌ له‌ زه‌وییه‌كه‌دا هه‌یه‌و پردێكى په‌ڕینه‌وه‌ش له‌هه‌مان شوێن له‌بارده‌برێت.

 

ئه‌م كاره‌ جگه‌ له‌زیانه‌كانى، سه‌رله‌به‌رى نایاساییه‌ و ده‌ستدرێژییه‌، سکاڵای یاسایی لە دژ جوڵێنراوەو داوا له‌ داواكارى گشتى ده‌كه‌م، به‌ جدى دۆسیه‌كه‌ وه‌ربگرێت، و لیژنه‌كانى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنانیش، بۆ ئه‌م پرسه‌ هه‌موو جوهدێكى خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ.