ناس کورد-
لە ماوەیەکی پێوانەییدا کە خولەکێکی تێپەڕنەکرد.. چوار دزی چەکدار بە ڕۆژی ڕووناک دزییەکی چەکدارییان لە دوکانێکی زێڕینگەریی لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا ئەنجامدا و کۆگاکەیان تێکشکاند و هەرچی تێدابوو دزییان و ڕایانکرد، ئەوەش بەپێی گرتەی کامێراکانی چاودێری زێڕنگەرییەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەک رۆژنامەی نیویۆرك دەیلی نیوز بڵاویكردەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوتووە دزەكان دەمامكیان بەستووە لەكاتی دزینی بایی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار زێڕ.
لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەردەکەوێت کە کەسێک دەرگای فرۆشگاکە دەکاتەوە و لەوێ ڕادەوەستێت بۆئەوەی ئاگاداری دەرەوە بێت، دواتر دوو دز بە جلوبەرگی ڕەش و دەمامکەوە دەچنە ژوورەوە و دواتریش سێهەم دز دەچێتە ژوورەوە بۆ دزینی زێڕەکان.
یەکێک لە دزەکان بە چەقۆیەک سندوقە شووشەییەکانی ناو فرۆشگاکە دەشکێنێت، دوو کەسی دیکەش زێڕەکانی تاڵان دەکەن و دەیخەنە ناو جانتایەکی گەورە.
تاوانەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی روویداوە و تەنیا 45 چرکەی خایاند تا دزەکان هەڵهاتن.
شایەتحاڵەکان دەڵێن دزییەکە ئەوەندە پلانی بۆ دانراوە، لێدانەکانی چەکوشەکە بە شوشەکاندا ئەوەندە بەهێز بوون کە پێیان وابوو گوێیان لە دەنگی تەقە دەبێت.
لە بەرامبەردا پۆلیسی ئەمریکا خەڵاتێکی سێ هەزار و 500 دۆلاری پێشکەش کرد بەو کەسانە زانیارییەک دەدەن کە دەبنە هۆی دەستگیرکردنی دزەکان.
WANTEDimage001.pngfor a Robbery at Rocco's Jewelry located at 2521 Webster Avenue #fordham #bronx On 8/05/22 @ 2:38 PM Reward up to $3500 Seen them? Know who they are? Call 1-800-577-TIPS or DM us! Calls are CONFIDENTIAL! #yourcityyourcall pic.twitter.com/uUdfFHRjzj
— NYPD Crime Stoppers (@NYPDTips) August 6, 2022