گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پلەبەرزکردنەوە’’

بڕیارێک تایبەت بە سەرجەم فەرمانبەران دەرکرا

2022.08.09 - 11:30
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک تایبەت بە سەرجەم فەرمانبەران دەرکرا

ناس کورد- 

سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، دەشڵێت، ئەو کارە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پرسی پلەبەرزکردنەوە و گواستنەوەی فەرمانبەرانیش دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە (سێشەممە 9-8-2022) بە میدیای پارتیی ڕاگەیاند، "یەکێک لە پێشینەی کارەکانمان لە ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە، بە ئەلیکترۆنی کردنی دۆسیەی فەرمانبەرانە، ئەوەش بۆ شەفافکردن و ئاشکراکردنی ناڕێکییە کارگێڕییەکانە، بەم هەنگاوە فەرمانبەری بندیوار و فەرمانبەری شایستە لێک جیا دەکرێنەوە و زۆر شتی دیکەش لێک جیا دەکرێنەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پەڕاو و بەڵگەنامانەی لە دۆسیەی کەسیی فەرمانبەراندا هەیە، لەسەر تۆماری ئۆنلاینی فەرمانبەر تۆمار دەکرێت و هەر فەرمانبەرێک شوێنی تایبەتی خۆی هەیە، لەپاڵ ئەوەشدا، زانیاریی زیاتریش لەو دۆسیە ئەلیکترۆنییە تۆمار دەکرێت، بەپێی ئەو زانیارییانە، دەتوانین فەرمانبەری زیادە میلاک و فەرمانبەری راستەقینە دەستنیشان بکەین."

 

ڕوونیشیکردەوە، "پڕۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی دۆسیەی فەرمانبەران دەستی پێ کردووە، ئێستا لەسەر خشتەی ئەکسێلی ئۆنلاین دەستی پێ کردووە و خەریکین ئەو خشتانە دەگۆڕین بۆ خشتە ئۆنلاینەکە، کارەکەش بە هاوکاریی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران دەبێت".

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەو کارە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە پرسی پلەبەرزکردنەوە و گواستنەوەی فەرمانبەرانیش دەبێت، فەرمانبەری راستەقینە پێویستە شایستەی کارگێڕی و دارایی خۆی وەربگرێت کە ئەوەش خۆی لە پلە و مەرتەبە و شتی تردا دەبینێتەوە".