گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستی سەرەکیترین هۆکاری مردنی لە سلێمانی ئاشکرا کرد

2022.08.09 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی سەرەکیترین هۆکاری مردنی لە سلێمانی ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، یه‌كه‌م هۆكاری مردن له‌ سلێمانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆیه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ئامارێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌مانگی ڕابردوودا واتە ( 1تا 31ی تەمووز، (76) ته‌رم ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كراون‌ و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ بوون.

 

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی ته‌ندروستیی سلێمانی، له‌كۆی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشك دادیی كراون، (27)یان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی مردنن، ئه‌وانی دیكه‌ش (10) مردنیان به‌هۆی سووتاوی‌ و شه‌ش خنكان‌ و پێنج كاره‌با‌ و یه‌ك كه‌وتنه‌خواره‌وه‌‌ و (16) گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌هۆكاری جیاجیا بوون.

 

ته‌ندروستیی سلێمانی دەڵێت،، له‌سلێمانی یه‌كه‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدان ڕووداوه‌كانی هاتوچۆن.