گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وردەکاریی چیرۆکی ئەو پیاوەی بۆی دەرکەوت سێ لە منداڵەکانی لە خۆی نین

2022.08.09 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی چیرۆکی ئەو پیاوەی بۆی دەرکەوت سێ لە منداڵەکانی لە خۆی نین

ناس کورد-

دادگایەکی عێراق سکاڵای باوکێکی یەکلایی کردەوە کە لە دژی هاوسەرەکەی تۆماری کردبوو و داوای کردبوو پشکنین بۆ چوار منداڵەکەی بکرێت، ئەوەش بە گومانی ئەوەی هاوسەرەکەی پەیوەندیی سێکسیی لەگەڵ پیاوی دیکەدا هەبووبێت، دواتر ئەوە ئاشکرا بووە کە " سێ لە منداڵەکان لەو نین."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە دادگای تەمیزی فیدراڵییەوە دەرچووە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کەسێک کە باوکی چوار کوڕە، داوای لە دادگا کردووە لە ڕێگەی پشکنینی پزیشکییەوە بۆی یەکلایی بکرێتەوە کە ئەو چوار کوڕە لە ئەون یاخود لە پیاوی دیکەن، چونکە ئەو گومانی لە هاوسەرەکەی هەبووە.

 

رێککەوتی سکاڵاکە بۆ کۆتاییەکانی ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە، دواتر راپۆرتی دادپزیشکی لەڕێگەی پشکنینی DNAـەوە دەریخستووە کە سێ لەو کوڕانەی ناویان براوە کوڕی راستەقینەی پیاوەکە نین، تەنیا یەکێکیان نەبێت کوڕی پیاوەکەیە.

 

لەوبارەیەوە سەجاد زەرگانی، پارێزەر لە پارێزگای بەسرە بە ڕووداوی ڕاگەیاند، "بۆ یەکەمجارە دۆسیەیەکی لەو جۆرە بچێتە دادگەکانی عێراق، دۆسیەکە ئەمساڵ براوەتە دادگ، دواتر ئەوە ئاشکرا بووە کە دایکی منداڵەکان لەڕێگەی پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ پیاوی دیکەوە ئەو منداڵانەی بووە، هێشتا روونیش نەبووەتەوە ئایا لە یەک پیاون یان لە چەند پیاوێک."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پیاوەکە دوای ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی، ئەو گومانەی بۆ دروستبووە و سکاڵای کردووە، بەڵام بۆ زانینی ئەوەی ئایا ئەو سێ منداڵە لە یەک پیاون یان زیاتر، دەبێت باوکەکان دەربکەون و پشکنینیان بۆ بکرێت، بۆیە ئەمەش نادیارە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو سێ منداڵە بە فەرمی لەسەر ناوی ئەو پیاوەی سکاڵای لە هاوژینەکەی کردووە لادەچێت و منداڵەکان دەدرێنەوە دایکیان یان دەبرێنە شوێنی بەخێوکردنی بێسەرپەرشتان."