گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چییان کردووە

بەوێنە؛ ئاسایش چەند کەسێکی لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد

2022.08.09 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ئاسایش چەند کەسێکی لە چەمچەماڵ دەستگیرکرد

ناس کورد-

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەو کەسانەی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبایان کردبوو، دەستگیرکران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (سێشەممە 9-8-2022) ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی کە ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبایان کردبوو، دەستگیر کران،  پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە."