ناس کورد-
نەخۆشخانەی بەعقوبەی فێرکاری دەرهێنانی دەمبوسێکی لە سییەکانی کچێکی 15 ساڵان بە نەشتەرگەری ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (8ی ئابی 2022) دەڵێت، "تیمی نەشتەرگەری تایبەتمەند بە نەشتەرگەری دڵ و ڕیخۆڵەکان لە نەخۆشخانەکە توانییان ژیانی کچێکی 15 ساڵان ڕزگاربکەن و دەمبوسێک لە سییەکانیدا دەربهێنن."
دەشڵێت، "دەمبوسەکە لەڕێگەی نازۆرەوە لەناو سییەکانیدا دەرهێنراوە و دۆخی تەندروستیی کچەکەش جێگیرە."