گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

کەسێک یەک کلیۆ ماددەی هۆشبەری لە شۆرتی ژێرەوەی شاردبوویەوە دەستگیرکرا

2022.08.08 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک یەک کلیۆ ماددەی هۆشبەری لە شۆرتی ژێرەوەی شاردبوویەوە دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە نزیکەی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە ژێر قایشی پانتۆڵ و لەناو شۆرتی ژێرەوە شاردبوویەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە (8ی ئابی 2022)، هاووڵاتییەکی ئێرانی لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەروازی سنووری حاجی ئۆمەران سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەتۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

 

ئاماژە بەوەش درا، تۆمەتبارەکە بڕی 850 دەنک حەبی هۆشبەر لە جۆری (میتادۆن) و بڕی 83 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) لە ژێر قایشی پانتۆڵ و لەناو شۆرتی ژێرەوەی شاردووەتەوە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.