گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا لەبارەى دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە هەرێم هاتەدەنگ

2022.08.08 - 21:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا لەبارەى دەستگیرکردنی چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان لە هەرێم هاتەدەنگ

ناس کورد-

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانی خۆی لە "بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی لاستیک بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی و ئەندامانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو" دەربڕی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (8ی ئابی 2022) دەڵێت، "بۆ ئەوەی دیموکراسی سەربگرێت، پێویستە حکومەتەکان پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە گشتگیرەکان بکەن کە دەستوور گەرەنتی کردووە، لەوانە ئازادی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتیانە، ئازادی ڕادەربڕین، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و پرۆسەی یاسایی، مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ جێبەجێکردنی خۆیان بە ئازادی و بەبێ دەستێوەردان کار بکەن."


داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات "کە پێداچوونەوە بەم ڕێکارانەدا بکەنەوە و جەختبکەنەوە لەو ڕۆڵە گرنگانەی کە ڕۆژنامەگەری ئازاد و کۆبوونەوەی ئاشتیانە و سەروەری یاسا لە پرۆسەی دیموکراسیدا دەیگێڕن."