گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى گه‌رمیاندا ده‌سوڕێته‌وه‌

2022.08.08 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى گه‌رمیاندا ده‌سوڕێته‌وه‌

ناس کورد-

ماوەی دوو ڕۆژه‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆکەوان به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى گه‌رمیان له‌ ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا ده‌سوڕێته‌وه‌ و دەوترێت هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوانی کامێراداردا گرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


ڕادیۆی دەنگ کە گرنگی بە ڕووداوەکانی گەرمیان دەدات لە زاری سه‌رچاوه‌یەکی ئەمنی (8ی ئابی 2022) ئاشكرای کرد، دوو ڕۆژه‌ فڕۆكه‌ى بێفڕۆکەوان (درۆن) به‌ ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌یشی كه‌ تێبینی كراوه‌ به‌زۆری به‌سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى سنورى گونده‌كانى حه‌سیره‌ و میلقاسم كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنورى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به‌ كفری، ده‌سوڕێنه‌وه‌."



باسی له‌وه‌شكرد، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشهاتانه‌دا، هێزه‌كانى ئاسایش دوێنێ درۆنێكى كامێرای قه‌باره‌ بچوكیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتوه‌ و كه‌سێكیشیان به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى درۆنه‌كه‌ ده‌ستگیر كردوه‌، كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.



دوو ڕۆژیشه‌ هاوڵاتیانى كه‌لار و كفری و ناحیه‌كانیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ده‌نگى سوڕانه‌وه‌ى فڕۆكه‌ی فڕۆکەوان "درۆن" به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌بیستن.