گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خراپترین سیناریۆ

سێ سینارێو چاوەڕوانی عێراقە پاش هاتنەسەرجادەی سەدرییەکان

2022.08.08 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
سێ سینارێو چاوەڕوانی عێراقە پاش هاتنەسەرجادەی سەدرییەکان

ناس کورد-

ڕۆژی 2ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد "بینای پەرلەمانی عێراق چۆڵ بكەن" كە ماوەی چوار ڕۆژ بوو چووبوونە ناویەوە، ساڵح محەممەد عێراقی کە نزیکە لە سەدر داوای کرد لە ماوەی 72 کاتژمێردا هەموو خۆپیشاندەران بکشێنەوە و جەختیشی کردەوە کە "بەردەوامی گردبوونەوەکە زۆر گرنگە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکان"ی خۆپیشاندەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەردوای ئەوە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای "دیالۆگێکی نیشتمانی" کرد لەڕێگەی پێکهێنانی لیژنەیەکەوە کە نوێنەری هەموو لایەنەکان لەخۆبگرێت بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری دۆخەکە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد "ئارام بگرن و توندوتیژییەکان کەم بکەنەوە".

 

ناوەندی موستەقبەل کە بنکەکەی لە ئیماراتە لە ڕاپۆرتێکدا (8ی ئابی 2022) سێ سیناریۆی باس کردووە کە چاوەڕوانی عێراق دەکات پاش هاتنەسەرجادەی سەدرییەکان.

 

یەکەم: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە: لەم حاڵەتەدا پێشبینی دەكرێت ڕەوتی سەدری بەردەوام بێت لە هەڵوێستەكانی و داوای بەردەوامبوونی ناڕەزایەتیەكان و خۆپیشاندانەکان دەكات لە بەرامبەر پێداگریی چارچێوەی هەماهەنگی لەسەر كاندیدكردنی شیاع سودانی، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی نێوەندگیری لەنێوان لایەنە عێراقییەكان و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیکە، ئەمەش بە واتای بەردەوامبوونی حکومەتی کازمی دێت تا هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام دەدرێت.


دووەم: وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی سەدر: هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەتوانن بە فشارەکانی ڕەوتی سەدری ڕازی بن و کاندیدەکەیان بۆ سەرۆک وەزیران بکشێننەوە وەک هەنگاوێک بۆ ڕازیکردنی سەدر، بۆ ئەوەی نەچنە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختە کە لە بەرژەوەندی ئەواندا نییە، بەڵام وەها سیناریۆیەک ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە، دیارترینیان ئەوەیە کە ئەمە بە واتای قبوڵکردنی دابەزینی ڕۆڵی مالیکی دێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، جگە لە بەردەوامی ڕۆڵی سەدر لە گۆڕەپانەکەدا.


سێیەم: ڕوودانی پێكدادانی چەكداری: ئەم سیناریۆیە کاتێک ڕوودەدات کە چوارچێوەی هەماهەنگی سور بن لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لە شوێنێكی تر جگە لە ناوچەی سەوز، هەروەها بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی کۆمار، هەروەها تێکهەڵپژانی میلیشیاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدار، بەڵام ئەم سیناریۆیە بۆ ئێران خراپترینە، نەک تەنها لەبەر ئەوەی هەڕەشە لە هەژموونەکەی لە عێراق دەکات، بەڵکو بەهۆی زۆری ڕق و کینەی جەماوەری لە پارێزگا شیعەکانی عێراق بۆ ئیران.