ناس کورد-
بەپێی تۆمار و داتاکانی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوا کۆپەرنیکۆس، مانگی تەموزی ئەمساڵ لە جیھانیدا یەکێک بووە لە سێھەمین گەرمترین مانگی تەموز کە تا ئێستا لە مێژوودا تۆمارکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی تۆمار و داتاکان، تێکرای پلەی گەرمی بە ڕێژەی 0.4 پلەی سەدی لەسەڕوو تێکرای مامناوەندی 1991-2020 بووە، یەکێک لەو مانگانەی کە زۆرترین ریکۆردی پلەکانی گەرمای تێدا بشکێنرێت و تۆماری نوێی پلەی گەرمی لە چەندین ناوچەدا تۆمارکرابێت مانگی تەموز بووە.
دەشڵێت، ئەوەش لە ئەنجامی ھاتنی شەپۆلێکی بەھێزی گەرماوە بوو لە ناوەراستی مانگەکەدا، هەروەها بە درێژای ڕۆژئاوای زەریای ھیندی و باشوری ھیندستان و بەشی ھەرە زۆری ناوەراستی کیشوەری ئاسیا و کیشوەی ئوستراڵیا و وڵاتی تورکیا پلەی گەرمی نزمتریان ھەبوو بە بەراورد بە تێکرای مامناوەندی 1991-2020.
جەختیکردووەتەوە کە "لە ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش بەرێژەیەکی کەم تێکرای پلەکانی گەرما بەرزتربوون لە ماوەی ئاماژە پێکراو باشتربووە لە چاو ساڵانی ڕابردوودا".