گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی قەرزەکانی کارەبا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2022.08.08 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا لەبارەی قەرزەکانی کارەبا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ترلیۆنێک دینار قەرزاری وەزارەتی کارەبان، دەشڵێت، بەپێی یاسا دەتوانن کارەبای هەر هاووڵاتییەک ببڕن کە قەرزەکەی ناداتەوە، بەڵام هیوادارن نەگاتە ئەو حاڵەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 8-8-2022) ڕایگەیاند، "لەئێستادا هاووڵاتیان زیاتر لە ترلیۆنێک دینار قەرزاری وەزارەتن، ئەو بڕە پارەیەش زۆرە و کێشەمان بۆ دروست دەکات." 

 

وتیشی، " بەگوێرەی یاسا دەتوانین کارەبای هەر هاوبەشێک ببڕین کە قەرزەکەی ناداتەوە، بەڵام دۆخی دارایی هەموو هاوبەشانمان لەبەرچاوگرتووە، بۆیە تاوەکو ئێستا ئەو یاساییە جێبەجێ نەکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر هەر هاوبەشێک یەکجار، دوو بۆ سێ جار ئاگادار بکرێتەوە لەوەی قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە و هیچ وەڵامی نەبێت، ئەو کاتە ناچارین ئەو یاساییە جێبەجێبکەین و کارەباکەی ببڕین، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین نەگەینە ئەوە."

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکرد، "بە دوو رێگە هاوکاری هاوبەشانمان کردووە بۆ ئەوەی قەرزەکانیان بدەنەوە، یەکەم بەلێخۆشبوون لە بەشێک لە قەرزەکەیان، دووەم، بە گەڕانەوەی قەرزەکەیان بەشێوەی قیستیی مانگانە."