گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ڕێژەکە بووەتە چەند

هەرێم؛ نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا بەهۆی کێشەیەکەوە زیادی کردووە

2022.08.08 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا بەهۆی کێشەیەکەوە زیادی کردووە

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕووپێوییەکی دەستەی ئاماری هەرێم، "نەزۆکی لە ژنان و پیاواندا" بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەماوەی 10 ساڵدا لە ژناندا گەیشتووەتە دوو هێندە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕووپێوییەکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستاندا کە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، "لە ساڵی 2011 لەکۆی 100 ژن کە کێشەی نەبوونی منداڵیان هەبووە، 30%یان بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2021 بەرزبووەتەو بۆ 60%. 

 

هەر بەگوێرەی ڕووپێوییەکە نەزۆکی لە پیاوانیشدا بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام بەڕێژەیەکی کەمتر، بەوپێیەی، "لە ساڵی 2011 لەکۆی 100 خێزان کە کێشەی نەبوونی منداڵیان هەبووە 12.2%یان بەهۆی کێشەی تەندروستیی لە پیاوەکەدا بووە، بەڵام لە ساڵی 2021 ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ 13.8%." 


me_ga.php?id=5468

 

 

لە ڕووپێوییەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە کە ڕێژەی نەزۆکی لە پیاواندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە زیاترە. 

 

me_ga.php?id=5467