گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانکۆی سلێمانی بڕیار لەبارەی یەکپۆشی دەدات

2022.08.08 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی سلێمانی بڕیار لەبارەی یەکپۆشی دەدات

ناس کورد-

زانکۆی سلێمانی ڕاپرسییەکی بەشێوەی ئۆنلاین دەستپێکردووە بۆ ئەوەی بۆچوونی خوێندکاران لەبارەی یەکپۆشی بزانێت، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆکەش بۆ كاروباری خوێندكاران دەڵێت، زۆربەی خوێندکاران لەگەڵ یەکپۆشین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران (دووشەممە 8-8-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "راپرسییەکمان راگەیاندووە بۆئەوەی بۆچوونی خوێندکاران لە بارەی یەکپۆشی وەربگرین، تاوەکو ئێستا بەگوێرەی وەڵامدانەوەکان بەشێکی زۆری خوێندکاران دەیانەوێت سیستمی یەکپۆشی پەیڕەو بکرێت."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ کاتێکیان بۆ کۆتاییهاتنی راپرسییەکە دیاری نەکردووە، دوای وەرگرتنی ئەنجامێکی گشتیی لەو راپرسییە، ئەنجامەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی زانکۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت."