کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرپەرشتیارى گشتى لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، داعش لە سوریا درکەوتووەتەوە و تواناکانى بەرەو پتەوکردن دەبات لە عێراق، هۆکارەکەشى بۆ کشانەوەى سوپاى ئەمریکا لە سوریا گەڕاندەوە. . لە ڕاپۆرتێکیدا، سەرپەرشتیارى گشتى لە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، وێڕاى ئەوەى خەلافەتەکەى لەدەستداوە، لە عێراق و سوریا، بەڵام جارێکى تر داعش لە عێراق تواناکانى پتەو کردووەتەوە، لەسوریاش چالاکییەکانى زۆر بوون لەچارەکى دووەمى ئەمساڵدا. . ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕێکخراوى داعش، توانیویەتى پاڵپشتى کردەوەکانى بکات لەو دوو وڵاتە و یەکیان بخات، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، هێزە ناوخۆییەکانى ئەو وڵاتانە تواناى ئەوەیان نییە کە پرۆسەیەکى درێژخایەنى تۆکمە دژ بە داعش بەڕێوە ببەن. . ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، دەزگاى دژە تیرۆرى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، داعش لە سنورى نۆ پارێزگاى عێراق کە ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمیشیان تێدایە، 31 كردهوهى تيرۆريستي ئهنجامدراون و بەهۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستداوە و 77 کەسی دیکەش برینداربوون. . .