گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەبەشدارى بلاسخارت

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

2022.08.08 - 12:14
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێم کراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ کۆبوونەوەکە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەوزی هەریری لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "رووداو" وتى "کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت".

 

 

نێچیرڤان بارزانی 3ـی ئەم مانگە لە وتارێکدا داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تا  چی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوانەخرێت.