گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت هەڵکشا

2022.08.08 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت هەڵکشا

ناس کورد-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى، سەرەڕاى ئەوەى چین هاوردەکردنى وزەى لەمانگى رابردوودا کەمکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى نەوتى برێنت بەرەبەیانى دووشەممە بەڕێژەى 0.48%  بەرزبوەوە و بە  95.38 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.

 

هەروەها نەوتى تەکساس بۆ  89.35 دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

هەڵکشانى نرخى نەوت لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان چین کە گەورەترین هاوردەکەرى نەوتە لەجیهان،  لە تەموزدا 8.79 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رۆژێکدا هاوردەکردووە، ئەوەش بە ڕێژەى 9.5% کەمترە بەراورد بەساڵى رابردوو.