گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە

2022.08.07 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین زانیاری لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەکە

ناس کورد-

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خەریکە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بێت و لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەم مانگە دەست بە دروستکردنیان دەکرێت، دەشڵێت، قیستەکەش بەجۆرێک دەبێت ھەموو ئەوانەی یەکەکان وەردەگرن توانای پێدانی قیستەکانیان ھەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان (یەکشەممە 7-8-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە قۆناغی کۆتاییدایە و لیژنەی بۆ پێکھاتووە و زەوی بۆ دابین دەکرێت لە ھەموو شارەکان و لەگەڵ وەبەرھێنەران قسەمان کردووە، بۆیە کاری زۆر باش کراوە و خەریکە کۆتایی پێدێت و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە بەشێکی زۆری ناوچەکان زەوی دابینکراوە و ئەوەی دیکەش خەریکی دابینکردنین و بۆ وەبەرھێنەرانیش نامەمان بۆ ناردووە، کە بێن مەرجەکانی ئێمە بزانن بۆ ئەوەی دەست بەکارەکە بکەن، چونکە قیستی ئەو یەکانە زۆر کەمە کە ھەمووان توانای پێدانی قیستەکەیان دەبێت و لە بەرژەوەندی  ھاووڵاتیانی خۆماندایە".

 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەشکردووە، "بۆ بابەتی قیستەکەش نامانەوێت ئێستا باسی لێوە بکەین ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردا بێت کە تەواو بێت رایدەگەیەنین، بەڵام ھەر چۆنێک بێت ئەم مانگە دەست بە دروستکردنی دەکرێت".