گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی و حەلبوسی

2022.08.07 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی کازمی و حەلبوسی

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوە و تاووتوێی بارودۆخی عێراقیان کرد، جەختیشیان کردەوە لە پێشنیازەکەی کازمی بۆ  بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی محەمەد حەلبوسی (یەکشەممە 7-8-2022) لە میانی دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی مستەفا کازمی پێشکەشی کردبوو بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا و چارەسەرکردنی؛ لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولاش لەمیانی دیدارەکە بۆچوونی هاوبەشیان خستەڕوو بۆ پتەوکردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی کە بەرژەوەندی هاووڵاتیان لە پێشینەبێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاوبگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لە ئیرادەی گەلی عێراق و خواستەکانی بکات لە پاستنی ئاسایش و سەقامگیری.