گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

’’کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەبێت’’

2022.08.07 - 18:47
App store icon Play store icon Play store icon
’’کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە دروست دەبێت’’

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،  ئەم مانگەش کێشە لە دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی دەبێت، دەشڵێت، پێویستە کۆی پارەی مووچەی فەرمانبەران لە داهاتی نەوت دابین بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوریی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (یەکشەممە 7-8-2022) ڕایگەیاند، "مانگی ڕابردوو بڕیاربوو 78 ملیار دینار بۆ تەواوکاریی مووچە لە داهاتی سلێمانی دابین بکرێت، بەڵام کورتهێنان هەبوو و بەهۆیەوە کێشە دروست بوو." 

 

وتیشی، " ئەم مانگەش کێشە لە دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی دەبێت، بۆیە بە بۆچوونی ئێمە، دەبێت هەموو پارەی مووچە بە پارەی نەوت بدرێت."