گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کوێ دەگرێتەوە

شەپۆلێکی خۆڵبارین دەگاتە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

2022.08.07 - 18:10
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی خۆڵبارین دەگاتە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمشەوی یەکشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین دەگاتە هەرێمی کوردستان و لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "کاریگەری شەپۆلێکی خۆڵبارین لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو ناوچەکانمان دەگرێتەوە بەرێژەیەکی مامناوەند، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر کاریگەری زیاتر دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لەسەر کەشی ناوچەکانمان سبەی دووشەممە 8-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەھەوادا ، پلەکانی گەرما بەبەڕاورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٢ پلە نزمدەبنەوە. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤١ بە ٢٨، ھەولێر ٤٢ بە ٢٩ پلە، دھۆک ٤١ بە ٢٧ پلە، ھەڵەبجە ٤٢ بە ٢٨ پلە، کەرکوک ٤٣ بە ٣٢ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٧ پلە بە ٣٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤١ بە ٢٨ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤١ بە ٢٧ پلە دەبێت.