گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ژمارەیەكی زۆری هەلی كار ڕاگەیەندرا

2022.08.07 - 17:26
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەیەكی زۆری هەلی كار ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

رێكخراوێكی ئەڵمانی لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک ژمارەیەكی زۆری هەلی كار رادەیەگەینێت و داوا دەکات هەرکەس ئارەزوومەندا فۆڕم پڕبکاتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ئەو رێكخراوە چەندین دەرفەتی کاری کورتخایەن لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک رادەگەیەنێت و ھەلی کاری کورتخایەن بۆ ماوەی 40 ڕۆژ دابین دەکات.



ئاماژە بەوەشکراوە، فۆڕمی خۆ تۆمارکردن بۆ بەرنامەی (پارەدان بەرامبەر کار)، کە لە لایەن وەزارەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدان BMZ پاڵپشتی دارایی دەکرێت و راستەوخۆ لەلایەن رێکخراوی GIZ پۆوگرامی P4E جێبەجێدەکرێت لە هەر سێ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک).

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەلی كارەكان لە چەند بوارێكی جیاواز لە کەرتی گشتیدا دەبێت، لەوانە، کشتوکاڵ و ژینگە، پەروەردە، IT، رەنگە چەند چالاکییەکی دیکەش لە خۆ بگرێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "لەم خولەدا دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان لەبەرچاو دەگیرێن، تاوەکو لە بواری خۆیاندا کار بکەن، ئەمەش بەگوێرەی پرۆژەی ئەو کەسانە و تایبەتمەندەکانیان وەردەگیرێن، لەوانە: توێژەری کۆمەڵایەتی، توێژەری دەروونی، کۆمپیوتەر، دەرچووانی ژمێریاری، ئامار و ئابووری".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەلی کاری کورت خایەن بۆ گشت چین و توێژە جیاکانی کۆمەڵگەیە و ئاوارەکان و پەنابەران و ئەوانەی لە دەرەوەی ووڵاتیش گەڕاونەتەوە دەتوانن بەشداری بكەن.

 

بۆ ناو تۆمارکردن و زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی لینکی تۆمارکردن بکەن:

https://p4e-cfwregistration.giziqdashboard.com/?fbclid=IwAR0sTeZnR9ZGhwQ-rHQLW_A4V1yxxQ-Y5uQlz0y5rQ4wCFhYBNf32ZjpJ1E