گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەریتانیا لەسەر خۆپیشاندانەکان پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد

2022.08.07 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا لەسەر خۆپیشاندانەکان پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد

ناس کورد-

کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان و پەرلەمانتاران لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و دەڵێت، زۆر نیگەرانن لەو مامەڵەکردنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 7-8-2022) ڕایگەیاند، "زۆر نیگەرانین لە دەستگیرکردنی ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی سیاسی دوێنێ لە هەرێمی كوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئازادى ڕادەربڕین و میدیا كايەى گرنگن لە پرۆسەی ديموكراسى." 



ڕۆژی شەممە 6-8-2022 لە بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان و گردبوونەوە بەڕێوەچوو و تیایدا ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و چالاکوان دەستگیرکران.