گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی یەکپۆشیی قوتابیانی زانکۆ بڕیار دەدرێت

2022.08.07 - 13:46
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی یەکپۆشیی قوتابیانی زانکۆ بڕیار دەدرێت

 

ناس کورد-

 

لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی زانکۆی سەڵاحەدین ڕاپرسیەک بڵاوکراوەتەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک قوتابیان وەڵامی ڕاپرسییەکە دەدەنەوە کە جلوبەرگی قوتابیانی زانکۆ ببێت بە یەکپۆش، سەرۆکی زانکۆکەش دەڵێت، قوتابیەکی زۆر وەڵامیان داوەتەوە پێیان باشە جلوبەرگی دەوامیان ببێت بە یەکپۆشی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین (یەکشەممە 7-8-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "پەیوەست بە یەکپۆشی، بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢_٢٠٢٣ وامانکرد بڕیارەکە تاکلایەنە نەبێت، بۆیە بڕیارەکە قوتابی دەیدات و ھەڵوێستی قوتابی وەردەگرین، چونکە قوتابی جێبەجێی دەکات، ھەستاوین بە ڕاگەیاندنی ڕاپرسیەکە لە پەیجی سەرەکی سەرۆکایەتی زانکۆ، ڕاپرسیەکە بۆ ماوەی یەک ھەفتەیە و ئەلیکترۆنیە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دەستیپێکرد و چوارشەممەی داھاتوو کۆتایی پێدێت و ئەنجامەکەی ڕایدەگەیەنین".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆری قوتابی وەڵامی ڕاپرسییەکەیان داوەتەوە ئەنجامەکەشی زۆر باشە و پاشان ڕایدەگەیەنین، بەبڕوای من ئەم بڕیارە جێبەجێ دەبێت و قوتابیان یەکپۆش دەبن، ھاوکات ئێمە دوو ڕەنگمان دیاریکردووە بۆ قوتابیان، ڕەساسی و سپی یاخود ڕەش و سپی، قوتابی ھەیە ڕەنگی تریشی دیاریکردووە، پاشان بە کۆی دەنگ لە ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی زانکۆ بڕیاری کۆتایی لە سەر دەدەین، بە بڕیاری قوتابی و وەزارەت و زانکۆ لە ساڵی نوێ قوتابیان یەکپۆش دەبن".