گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی مریشک زیاتر دابەزی

2022.08.07 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی مریشک زیاتر دابەزی

ناس کورد-

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی مریشك زیاتر دابەزی و لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكانی بەخێوكردنی پەلەوەردا بە دوو هەزار و 600 دینارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی (یەکشەممە 7-8-2022) ڕایگەیاند، " پێش جەژنی قوربان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە چوار هەزار و 750 دینار و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ سێ هەزار و 750 دینار، ماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژیشە نرخەكەی زیاتر دابەزیوە و لە كێڵگەكان یەك كیلۆی بە دوو هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لەسەر خاوەن كێڵگەكان یەك كیلۆی سێ هەزار و 250 دینار دەكەوێت و ئەگەر نەفرۆشرێن مرداردەبنەوە، بۆیە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بە زەرەر لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە."