ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلە دادەبەزێت و گەرمای بەتین کۆتایی دێت، هەروەها لە هەندێک ناوچە خۆڵبارین دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما (1-2) پلە نزمدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ تۆزێکی کەم لە هەندێ ناوچە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو بە (2-3) پلە."
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر : 41
سلێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
زاخۆ :42
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
راپەرین : 41
گەرمیان: 45