گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە پارێزگایەک سێ رۆژ کرایە پشوو

2022.08.07 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
لە پارێزگایەک سێ رۆژ کرایە پشوو

ناس کورد-

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پارێزگای زیقار بڕیاری دا سێ رۆژی دیکە لە دامودەزگا حکومییەکان بکاتە پشووی فەرمی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما رۆژانی یەكشەممە، دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە كەرتی تەندروستی، پەروەردە و ئەمنی ناگرێتەوە. 

 

ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرمای بەتین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەی گەرما 50 پلەی سیلیزی تێپەراندووە.