گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆشکی سپیی ئەمریکا هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

2022.08.07 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکی سپیی ئەمریکا هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

 

برێت مەکگۆرک، رێکخەرى کۆشکى سپى ئەمریکا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا لە واشنتن لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگەی هەرێم کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئەمەریکا دڵنیایی دەدات کە تاوەکو پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر و خێراتر بکرێن، هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکاش بۆ پێشمەرگە زیاتر و بەردەوام دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، "ڕۆژی شەممە 6-8-2022، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە بە یاوەرى بەیان سامى عەبدولڕەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا و شاندى یاوەرى و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگه، لە واشنتۆن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، ڕێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقیا کۆبوونەوە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشێتى نێوان ئەمریکا و هەرێمى کوردستان و لەناوبردنى یەکجارەکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش.

 

ئەوەش هاتووە، بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و مەکگۆرک دووپاتی کردووەتەوە، تا هەنگاوەکانی پرۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر و خێراتربکرێن، هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان زیاتر و بەردەوام دەبن.