ناس کورد-
بەبۆنەی ئەوەی سبەینێ پشووی فەرمییە، ئەمڕۆ چەک و لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت و سبەینێ مووچەیان پێدەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٨⁄٧ کاتژمێر ١٠ سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی حەوت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، سبەینێ دووشەممە 8-8-2022، بەبۆنەی ڕۆژی عاشورا پشووی فەرمییە.