گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر شەر ڕووبدات

2019.08.06 - 21:01
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران: بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا دەکەینە ئامانج ئەگەر شەر ڕووبدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لە  ئەگەری ڕوودانی  شەڕ لە کەنداو، ئێران تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکاتە  ئامانج. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هەنگاوێکی دوژمنکاران دژ بە کۆماری ئیسلامی وەڵامی توندی دەبێت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئیرانەوە. سەرۆکی پەرلەمانی ئیران ڕایشگەیاندووە، پێمانوایە  ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی دیکە لە ناوچەکە هانی ئەمریکا دەدەن بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئێران، بەڵام باش ئەوە دەزانن کە هەر هەنگاوێکی دوژمنکارانە وەڵامی توندی دەبێت. . هەروەها ڕەخنەی توندیشی لە نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران گرت و ڕایگەیاند، ئەو لە پشت سەپاندنی سزاکانی سەر ئێرانەوەیە و بە "بوونەوەرێکی نامۆ" وەسفی کرد. لاریجانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا توانیویەتی تاڕادەیەک ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران کەمبکاتەوە، بەڵام نەیتوانیوە بیگەیەنێتە ئاستی سفر.